Accessibility links

عارف ته‌یفور ده‌ڵێت نوێنه‌ری توركیا له‌ عێراق ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق ده‌دات


جێـگری دووهه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق عارف ته‌یفور به‌یانـنامه‌یه‌كی ده‌ركردووه‌ و تیایدا موراد ئۆزجه‌لیكی نوێنه‌ری تایبه‌تی توركیا بۆ عێراقی تاوانباركردووه‌ به‌وه‌ی ده‌سـت له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق ده‌دات و خۆی‌ له‌ لایه‌نه‌ عێراقیـیه‌كان نزیـك ده‌خاته‌وه‌ تا هه‌ڵوێست له‌ دژی داواكاریـیه‌كانی گه‌لی كورد وه‌ربگرن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عارف ته‌یفور سـازكردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:19 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG