پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو به‌سه‌ر
كاروانێـكی هێزی كۆماندۆی پـۆلیسـدا له ناوه‌ندی به‌غدا پـۆلیسێـك و 2 كه‌سی تر كوژران.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ناوچه‌ی ئه‌لعه‌لاوی به‌غدا 15 كه‌س برینداربوون له ناویاندا 12 كۆماندۆی پـۆلیس.
هاوكات هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له پایته‌ختی عێراق بۆمبێـكی لاڕێـگا نزیـك كاربه‌ده‌سـتێـكی خۆجێی ته‌قیـیه‌وه ده‌رئه‌نجام 3 پاسه‌وانی برینداربوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه سـوپای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق وه‌باڵی كوشـتنی 6 هاوڵاتی سـڤیلی عێراقی خسـته ئه‌سـتۆی چه‌كدارانی شیعه‌وه، ئه‌وانه‌ی له باكوری به‌غدا هێرشی بۆمبیـیان ئه‌نجامدابوو. له ئاكامی ئه‌و هێرشه 9 كه‌س برینداربوون، له ناویاندا 2 سه‌ربازی ئه‌مریكا.
شــایانی باسه سـوپای ئه‌مریكا ئه‌و چه‌كدارانه وه‌كو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه تایبه‌ته‌كان ناو ده‌بات، ئه‌وانه‌ی كه سـوپا ده‌ڵێت ئێران پـشـتیوانیان لێـده‌كات.