ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایی جۆرج ده‌بلیو بوش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێتالیا له
ڕۆما كۆده‌بێته‌وه بۆ وتووێژه‌كانی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جه‌خت له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران و ڕۆڵی له‌شـكری ئیتالیا له ئه‌فغانسـتان بكات.
سه‌رۆك سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هاوكاره ئیتالیـیه‌كه‌ی جۆرجیۆ ناپـۆلیتانۆ كۆده‌بێته‌وه به‌ر له‌وه‌ی چاوی به سه‌رۆك وه‌زیران سلڤیۆ برلسـكۆنی بكه‌وێت.
زووتریش سه‌رۆك باسی له به‌هاكانی پـرۆگرامه‌كانی ئاڵوگۆڕكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد و به كاردارانی ئیتالیای ڕاگه‌یاند پـرۆگرامه‌كانی یارمه‌تی بێگانه ئه‌دات ڕاسـتیـیه‌كان سه‌باره‌ت به ئه‌مه‌ریكا فێربن.
جێی باسه نزیكه‌ی هه‌زار چالاكخوازانی دژ به شه‌ڕیش ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپـیشـاندانیان له ناو جه‌رگه‌ی ڕۆما سـازكرد له كاتی گه‌یشـتنی سه‌رۆك بوش، وا بڕیاره خۆپـیشـاندانی زیاتر له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها بڕیاره سه‌رۆك بوش ڕۆژی هه‌ینی چاوی به پاپا بێنێدكت بكه‌وێت.
گه‌شـته‌كه‌ی سه‌رۆك بوش به زۆری وتووێـژه‌كانی قه‌یرانی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گرێته‌وه. ئیتالیا فشـار ده‌كات بـبێته به‌شـێك له كۆمه‌ڵی وتووێـژكاران له‌گه‌ڵ تاران كه هه‌ر پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا ده‌گرێته‌وه.