Accessibility links

له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت زیاتر له‌ 500 یاخیبووی عێراقی په‌یوه‌ندی به‌ پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن


له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت پـتر له‌ 500 یاخیبوو له‌ ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی عێراق چه‌كه‌كانیان ته‌سلیم كردووه‌ و په‌یوه‌ندیـیان به‌ پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نشـتیمانی عێراقی كردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ نزیكه‌ی 3 هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و یاخیبووانه‌ له‌ ناوچه‌ی به‌له‌د كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری ڕۆژئاوای به‌غدا چه‌كه‌كانیان داناوه‌.

ئه‌فسه‌ری ئه‌مریكایی له‌ ناوچه‌كه‌دا بۆب مه‌ككارثی ئه‌م ڕووداوه‌ی به‌ هه‌نگاوێـكی سه‌ره‌كی له‌ هاتنه‌وه‌ی ناو ڕیزی یاخیبووانی پـێشـوو بۆ نێو كۆمه‌ڵـگه‌كان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.

له‌ پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا لـێپـرسـراوانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێـكی نێو جاده‌ له‌ گه‌ڕه‌كێـكی پـڕ جموجۆڵ له‌ باكوری به‌غدای پایته‌خت به‌لای كه‌م 5 كه‌س كوژراون و 10 كه‌سیش برینداربوون.

سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی خۆجێی ده‌ڵێن بۆمبه‌كه‌ به‌ ڕووی پاسێـكی بچووك له‌ گه‌ڕه‌كی كاظمیـیه‌ی زۆرینه‌ شیعه‌ نشیندا ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG