سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مه‌خابنی خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به
شـێوازی وته‌كانی كه به‌ر له داگیركردنی عێراق ڕایگه‌یاندبوو. ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆك بوشی وا ده‌رخسـتبوو كه كه‌سێـكی به په‌رۆشی جه‌نگ‌خوازه.
له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوشـدا كه له ژماره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕۆژنامه‌ی The Times ی به‌ریتانی بڵاوكرایه‌وه، سه‌رۆك بوش گوتبووی ده‌بوایه له ئاماژه و وته‌كانی به‌ر له جه‌نگی عێراق شـێوازی جیاوازم له ده‌ربڕینی وته‌كاندا به‌كاربهێنایه.
سه‌رۆك بوش له دیمانه‌كه‌دا گوتوویه‌تی ده‌سـته‌واژه‌كانی وه‌ك "با به مردووێتی یان زیندوویی" و هه‌روه‌ها ده‌سـته‌واژه‌ی "بزانم چیتان له توانادایه" به‌كاری‌هێنابوون وای له خه‌ڵـكان گه‌یاندبوو سه‌رۆك بوش كه‌سـایه‌تیـیه‌كی خوازیاری ئاشـتی نیـیه.
سه‌رۆك له به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سـته‌واژانه‌یدا مه‌به‌ستی له ئوسـامه بن لادنی سه‌رۆكی تۆڕی ئه‌لقاعیده و هه‌روه‌ها له یاخیبووانی عێراقی بووه.
هاوكات سه‌رۆك بوش له میانه‌ی وته‌كه‌شیدا ده‌ڵێت ئه‌و نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی كه چۆن به‌ر له جه‌نگی عێراق به هه‌ڵه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تێگه‌یشـتبوون، هه‌روه‌ها مه‌خابنی خۆشی له‌مه‌ڕ ئه‌و جیاوازی ڕاوبۆچوونه‌ی كه ئاكامی جه‌نگی عێراق هێنایه گۆڕێ ده‌ربڕی.
سه‌رۆك بوش گوتیشی ڕووبه‌ڕوو كردنه‌وه‌ی لاوان به‌ره‌و مه‌رگ كارێـكی زۆر پـڕ ئازاره و هه‌وڵیش ده‌ده‌م تا بۆم ده‌كرێت له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی خانه‌واده‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌دا كۆبـبمه‌وه ئه‌وانه‌ی ڕۆڵه‌كانیان له جه‌نگدا كوژراون.