پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكی خێڵی دیكتاتۆری پـێشـووی عێراق
سه‌دام حسێن كوژراوه.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن پـێده‌چێت بۆمبه‌كه لكێنرابێت به ژێری ماشـێنی شێخ عه‌لی ئه‌لنه‌دا و ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی ڕۆیشـتنی به‌نێو شـاری تكریتدا بۆمبه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
هاوكات پـۆلیسی خۆجێی ده‌ڵێت له ته‌قینه‌وه‌كدا یه‌كێـك له پاسه‌وانانی شێخ عه‌لی ئه‌لنه‌دا كوژراوه و هه‌روه‌ها به‌لای كه‌م 2 كه‌سیش به سه‌ختی له ته‌قینه‌وه‌كدا زامداربوون.
له لایه‌كی تره‌وه لێـپـرسـراوانی عێراقی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاند له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك به ڕووی كاروانێـكدا له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا 4 عێراقی كوژران كه سه‌ربازێـكی عێراقی له نێویاندا بوو، هه‌روه‌ها 7 كه‌سیش برینداربوون سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده له به‌غدای پایته‌خت بووه. ده‌شڵێن ئاشـكرا نیـیه كه ته‌قینه‌وه‌كه ئاخۆ به‌هۆی بۆمبی چێندراوی نێو جاده‌وه بووه یاخود به‌هۆی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو بووبێت.