یوست هێـڵته‌رمان Joost Hilterman جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری پـرۆگرامی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقای كۆمه‌ڵی قه‌یرانی نێونه‌ته‌وه‌یی بنكه له ئسـته‌نبوڵی توركیا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی ده‌ڵێت ستیفان دیمسـتورا شه‌رعیـیه‌تی له بڕیاری 1770 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ی له مانگی هه‌شتی 2007 دا په‌سه‌ندكرا و تیایدا داوا له ده‌سته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عێراق (UNAMI) كراوه یارمه‌تی حكومه‌تی عێراقی بدات له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشـانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه كه‌وتۆته‌وه كه ناكۆكیـیان له‌سه‌ره. هێـڵته‌رمان ده‌شڵێت ئه‌م بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی به‌ندی 140 ی ده‌ستوری عێراق و كه‌ركوك و ڕیفراندۆم ناكات، ئینجا بۆیه ده‌سه‌ڵاتی (UNAMI) سـنوورداره له یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عێراق.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌كانی یوست هێـڵته‌رمان ئاماده‌كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:49 خوله‌كه.