ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی به سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری
ئه‌لمالیكی گوتووه بوونی له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا گرفتی سه‌ره‌كی عێراقه.
میدیای ده‌وڵه‌تی ئێرانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت هه‌ردوو ڕێبه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له تاران كۆبوونه‌ته‌وه وه‌ك به‌شـێـك له سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ ئێران كه سێهه‌مینێتی له‌و كاته‌ی بۆته سه‌رۆك وه‌زیر.
ڕاپـۆرتی میدیاكانی ئێرانی له زاری ئایه‌توڵڵاوه ده‌ڵێن ئه‌و دڵنیایه كه مه‌ردومی عێراق به‌سه‌ر ئه‌م سه‌ختیـیانه‌دا تێده‌په‌ڕن و خه‌وه‌نه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش به‌دی نایه‌ن.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی له‌سه‌ر ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌كی ئاسایش وتووێـژ ده‌كه‌ن كه به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێـگه بدات له مانه‌وه له عێراق تا پاش 31 ی مانگی دوانزه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به كۆتایی ده‌گات.
ڕاپـۆرتی ده‌زگاكانی میدیا وا ڕاده‌گه‌یه‌نن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به دوای دروسـتكردنی بنكه‌ی هه‌میشه‌یی‌یه له عێراق. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكی نكۆڵی له‌و ڕاپـۆرتانه ده‌كه‌ن.