Accessibility links

دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌ پـێشـنیازه‌كانی دیمسـتۆرا ده‌رده‌بڕێت


دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسـان وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ناڕه‌زایی كورد له‌ دیمسـتۆرا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناڕه‌وایی پـێشـنیازه‌كانی، به‌ڵام ناڕه‌زایی هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌ب له‌ دیمسـتۆرا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هاتنی بۆ ناو پـرۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه‌ ناكۆكی له‌سه‌ره‌كانی ناو عێراق و نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پـێشـنیازی چی كردووه‌. دواتر دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان ده‌ڵێت كوردیش كارتی فشـاری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ئه‌ویش نه‌هێشـتنی ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكان له‌ مانگی 11 و 12، هه‌روه‌ها هیچ وشه‌یه‌ك له‌ ده‌سـتوری عێراقدا ناگۆڕێت و هیچ هه‌ڵـبژاردنێـك له‌ 2009 دا نادرێت ئه‌گه‌ر به‌ندی 140 جێبه‌جێ نه‌كرێت و یان ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:35 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG