كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له
بنكه‌یه‌كی له‌شـكری له باكوری عێراق سه‌ربازێـكی ئه‌مریكایی كوژراوه و 18 ی تریش برینداربوون.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێرشـبه‌ره‌كه لۆریـیه‌كه‌ی له نزیـك بنكه‌یه‌كی پاسه‌وانی له شـاری ڕه‌شـاد له كه‌ركوك ته‌قانده‌وه. هه‌روه‌ها 2 قۆنته‌راتچی عێراقیش له‌م هێرشه‌دا برینداربوون. جێی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه چه‌كداران ڕۆژی چوارشه‌ممه 3 سه‌ربازی ئه‌مریكایی‌یان له هه‌مان شـاردا كوشـتووه.
كاربه‌ده‌سـته عێراقیـیه‌كان ده‌شڵێن له ئه‌نجامی چه‌ند هێرشێـكی تر له‌و وڵاته‌دا 12 عێراقی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كوژران. له ڕووداوێـكیاندا 5 شوان له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قه‌یان لێـكرا و كوژران.
له ڕووداوێـكی تردا بۆمبێـك له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له خۆرئاوای به‌غدا ته‌قیـیه‌وه و له ئه‌نجامدا 4 پـۆلیس كوژران و 23 كه‌سی دیكه برینداربوون.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی ڕه‌شـاد په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی له شـاری كه‌ركوكه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:25 خوله‌كه.