هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆنفرانسـێـكی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر قه‌یرانی خۆراك له جیهان له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیا به‌ڕێوه‌چوو.
له میانه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون ڕایگه‌یاند كه‌وا سـاڵی 15 تا 20 ملیار دۆلار پـێویسـته بۆ ڕاگرتنی دیارده‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های خۆراك له جیهاندا.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به‌رنامه‌ی مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان كردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی مێزگرده‌كه بوون:
دكتۆر خه‌لیل غازی ڕاگری كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری له زانكۆی دهۆك.
دكتۆر عه‌بدولحه‌مید سلێمان سه‌رۆكی به‌شی ئابوری كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری له زانكۆی دهۆك.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 16:54 خوله‌كه.