خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا لۆرا بوش له ئه‌فغانسـتانه بۆ تیشـكخسـتنه سه‌ر ئه‌و
به‌روپـێشـچوونانه‌ی له‌وێ به‌ده‌سـتهاتوون، وه هاندانی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پـشـتیوانیكردنی ئه‌و وڵاته‌ی به شه‌ڕ كاول بووه.
خانم لۆرا بوش كه له گه‌شتی سێهه‌می ڕانه‌گه‌یه‌ندراویاتی بۆ ئه‌فغانسـتان، سه‌ردانی چه‌ند پـرۆژه‌یه‌ك ده‌كات، له‌وانه ناوچه‌یه‌ك كه ڕێـگاوبانی نوێی لێده‌كرێت.
خانمی یه‌كه‌م به فڕۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ریش له كابوڵه‌وه به‌ره‌و بامیان ڕۆیشت، له‌وێ سه‌یری ئه‌و وێرانكاریـیه‌ی كرد كه به ده‌ستی تاڵیبانه‌كان له 2001 دا به هه‌ردوو په‌یكه‌ره مێژوویی‌یه‌كه‌ی بوذا كه‌وتووه. پاشـان سه‌ردانی ئه‌كادیمیایه‌كی مه‌شق و ڕاهێنانی پـۆلیسی له بامیان كرد و له‌وێ چاوی به ژماره‌یه‌ك پـۆلیسی ژن كه‌وت.
هه‌روه‌ها خاتوو لۆرا به‌نیازه له‌ماوه‌ی ئه‌و گه‌شته نۆ كاتژمێریـیه‌ی بۆ ئه‌فغانسـتان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك حامد كارزای كۆبـبێته‌وه و سه‌ردانی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش بكات.
شـایانی باسه ئه‌م سه‌ردانه‌ی خاتوو لۆرا بوش پـێش ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی پاریس هات كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌نیازه له میانه‌یدا هانی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی بدات كۆمه‌كی ئه‌فغانسـتان بكه‌ن.