كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی خۆیان دور ڕاده‌گرن له‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی وه‌زیرێـكی كابینه‌ی
حكومه‌ت داوێتی سه‌باره‌ت به هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوه‌كیـیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، وه وه‌ك گوتوویه‌تی كارێـكه خۆی لێ لانادرێت.
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی له زاری شائول مۆفاز وه‌زیری گواسـتنه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیله‌وه ده‌ڵێت سـزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاریگه‌ر نه‌بووه تا بتوانێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌كه‌ی ئێران ڕابگرێت و له‌و لێـدوانه‌دا شـائول مۆفاز پـێشـبینی ئه‌وه‌ی كردووه له كۆتایـیدا هێرشـێـك ده‌بێت بۆ سه‌ر ئێران.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:17 خوله‌كه.