Accessibility links

ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به‌نیازن به‌رنووسی هه‌ڵوێسـتیان بۆ مه‌سه‌له‌كانی نێوانیان دابڕێژن


به‌رپـرسی باڵای دانوسـتاندنه‌كانی فه‌له‌سـتینی ئه‌حمه‌د قوره‌یع ده‌ڵێت ئه‌ندامانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی به‌رپـرس له‌ دانوسـتاندنه‌كانی نێوانیان ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ تیادا پـێشـڕه‌ویـیه‌كانیان دیاری ده‌كات په‌سه‌ندیان كردووه‌.

له‌ وته‌كه‌یدا بۆ په‌یامنێران ئه‌حمه‌د قوره‌یع گوتی هه‌ردوولایان له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌یاندا له‌سه‌ر ده‌سـتكردن به‌ داڕشـتنی هه‌ڵوێسـتیان له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌ میانه‌ی دانوسـتاندنه‌كانی ئاشـتی وتووێـژیان له‌سه‌ر كرابوو ڕێـكه‌وتوون. هاوكات قوره‌یع له‌ ئاماژه‌كانیدا نه‌چووه‌ قوڵایی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا بۆچی تیمی دانوسـتاندنی هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی ئه‌م بڕیاره‌یان دابوو.

XS
SM
MD
LG