Accessibility links

سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا به‌ڵێن به‌ پـشتگیركردنی سه‌رۆكی لوبنان ده‌دات


سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلا ساركۆزی په‌یمانی پـشتیوانی بۆ سه‌رۆكی نوێی لوبنانی داوه‌ و هه‌روه‌ها په‌یمانی هه‌وڵی پـێشـخسـتنی یه‌كگرتوویی نیشـمانی ئه‌و وڵاته‌ی داوه‌ دوابه‌دوای قه‌یرانی كوشـنده‌ی سـیاسی وڵاته‌كه‌.

به‌ڕێز سـاركۆزی ئه‌م قسانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ پاش گه‌یشـتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت كرد بۆ سه‌ردانێـكی یه‌ك ڕۆژی به‌ مه‌به‌سـتی پـشـتیوانیـكردن له‌ هه‌وڵه‌كانی ئاشـتی وڵاته‌كه‌. ئه‌و گوتی سه‌رۆكی لوبنان میشـێل سـوله‌یمان به‌رپـرسـیارێتیـیه‌كی گه‌وره‌ی له‌ ئه‌سـتۆدایه‌ بۆ گه‌یشـتن به‌ ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی.

به‌ڕێز سـاركۆزی ڕێبه‌رایه‌تی شـاندی فه‌ره‌نسـا ده‌كات كه‌ بریتیـیه‌ له‌ سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و ڕێبه‌رانی تری هه‌موو پارته‌ سـیاسیـیه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی فه‌ره‌نسـا.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و شـانده‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سوله‌یمان و نوێنه‌رانی هه‌ر چوار لایه‌نی سـیاسی لوبنانیدا سـازبكه‌ن له‌ ناویاندا گروپی میلیتانی شیعه‌ی حزبوڵڵاش.

XS
SM
MD
LG