سیناتۆری ئه‌مریكا هێله‌ری كلنتن ڕۆژی شه‌ممه به ڕه‌سمی واز له هه‌ڵمه‌تی ده‌هێنێت بۆ
یه‌كه‌م سه‌رۆكی ژنی ئه‌مریكا و پـشتیوانی خۆی بۆ ڕكه‌به‌ری له پـێشـبڕكێی كاندیدی دیموكراته‌كان باراك ئۆباما ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ڵمه‌تی كلنتن ده‌ڵێت ئه‌و سیناتۆره‌ی نیویۆرك ڕۆژی شه‌ممه له واشـنتن بۆ پـشـتیوانانی ده‌دوێت سه‌باره‌ت به یه‌ك‌ڕیزی نێوان پارتیـیه‌كه‌ی. له شه‌وی پـێـنجشه‌ممه هه‌ردوو سیناتۆر كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تـیان ئه‌نجامدا.
له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پارتی دیموكراتدا ئۆباما له ده‌نگی نوێنه‌ران له كلنتنی برده‌وه.
له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا بۆ پـشـتیوانانی كلنتن گوتوویه‌تی هه‌رچه‌نده له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكی دور و درێژ و سه‌ختدا زۆر جیاوازی له‌گه‌ڵ سیناتۆر ئۆباما هه‌بووه، به‌ڵام جیاوازیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ربژاری چاوه‌ڕوانكراوی كۆماریـیه‌كان جۆن مه‌ككه‌ین زۆر له‌وه زیاتر بووه.