هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به‌رنامه‌ی پانۆرامای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ته‌رخان پـێشـنیازه‌كانی سـتیفان دیمسـتۆرا. سه‌ره‌تا ده‌ڵێت:
سـتیفان دیمسـتۆرانوێنه‌ری تایبه‌تی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شی یه‌كه‌می پـێشـنیازه‌كانی خۆی داوه‌ته ده‌ست عێراقیـیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له عێراقدا مشـتومڕیان له‌سه‌ره.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دیمسـتۆرا ئه‌و پـێشـنیازانه‌ی خسـتۆته ڕوو، تیایدا وای دانه‌وه هه‌ردوو ناوچه‌ی مه‌خمور و ئاكرێ بخرێنه سه‌ر سـنووری هه‌رێمی كوردسـتان و له به‌رامبه‌ردا منده‌لی كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشـتوانه‌كه‌ی كوردن بخرێته سه‌ر پارێزگای دیاله و حه‌مدانیـیه‌ش بدرێت به پارێزگای موسڵ. شـارۆچكه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و تلكێف و شێخان و شه‌نگال و خانه‌قین ده‌بنه قۆناغی دووه‌م و سێهه‌م قۆناغیش تایبه‌ت ده‌بێت به ته‌واوی پارێزگای كه‌ركوك.
له به‌شێـكی تری ڕاپـۆرته‌كه‌دا هاتووه هه‌وڵی زۆر بدرێت بۆ دروسـتكردنی پـردی متمانه له نێوان لایه‌نه‌كاندا و هه‌وڵی به‌رده‌وامی UN یش له بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دا.
له‌م كه‌ین و به‌ینه‌شـدا كورده‌كانی عێراق پـشـتیان به به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق به‌سـتووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كان بۆ سه‌ر سـنووره‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان، واته ئه‌و ناوچانه‌ی دانیشـتوانی كوردی لێ ده‌ركراون به درێژایی مێژووی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌گوترێت پـرۆسه‌ی به عه‌ره‌بكردنی. به‌ڵام لایه‌نی تری عێراقیش هه‌ن، ئینجا ئایه عه‌ره‌ب بن یان توركمان خواسـتیارن ئه‌و ناوچانه و به تایبه‌تیش پارێزگای كه‌ركوك وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ سه‌ودای له‌گه‌ڵدا بكرێت و له‌نێو عێراقدا وه‌ك هه‌رێمێـكی تایبه‌تی لێ‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 12:19 خوله‌كه.