Accessibility links

دوو ڕێبه‌ری میلیشـیا شیعه‌كان له‌ عێراق خۆیان ته‌سلیمی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن


سـوپای وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكریدا له‌ باشوری به‌غدا 2 ڕێبه‌ری میلیشـیای شیعه‌ چۆكیان بۆ هێزی هاوپه‌یمانان دانه‌وه‌.

به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی هێزی هاوپه‌یمانان ده‌وری ماڵه‌كانی ئه‌و گومانبارانه‌یان له‌ شـاری كوت دابوو. یه‌كێـك له‌و ده‌سـتگیركراوانه‌ گومانی فه‌رمانی هێرشی لێـده‌كرێت بۆ سه‌ر هێزی هاوپه‌یمانان و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی. هه‌روه‌ها گومانی قاچاخچێتی چه‌كی له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق لێـده‌كرێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سـوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌ له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دژی تۆڕی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراقدا تێرۆریسـتێـكی گومان لێـكراو كوژرا و زیاتر له‌ 50 گومان لێـكراوی تر ده‌سـتگیركران.

له‌شـكری ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاند كه‌ هه‌ردوو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی هێزه‌كانیان هه‌ڵمه‌تیان له‌ موسـڵ و به‌غدا و دۆڵی ڕووباری دیجله‌ له‌ دژی ئه‌لقاعیده‌ ئه‌نجامداوه‌.

له‌ هه‌واڵێـكی تردا، پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت هێرشـبه‌رێـكی خۆكوژ كه‌ باوه‌ڕ ده‌كرێت ژن بووبێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی شـاری ڕومادی خۆی ته‌قانده‌وه‌، ده‌رئه‌نجام 2 پـۆلیس برینداربوون.

XS
SM
MD
LG