Accessibility links

پـیلانگێڕی هێرشه‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر سـزای مه‌رگی بۆخۆی ده‌وێت


نه‌خشه‌داڕێژی هێرشه‌كانی تێرۆریسـتی 11 ی سێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ی زاینی بۆ سه‌ر وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خالید شێخ محه‌مه‌د به‌ دادوه‌رێـكی له‌شـكری له‌ بنكه‌ی ده‌ریایی گوانتانامۆ به‌ی ئه‌مریكای گوتووه‌ كه‌ ئه‌و حوكمی مه‌رگی ده‌وێت هه‌تا بتوانێت بـبێته‌ شه‌هید.

له‌ ماوه‌ی دادگای ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌، محه‌مه‌د له‌نێو قورئانێدا ئایه‌تی ده‌هێنایه‌وه‌ و دروشمی پـێ‌ده‌دا و پـرۆسه‌كه‌ی به‌ سـزایه‌كی دزێو له‌ قه‌ڵه‌مدا و تیمی مه‌ده‌نی قانونی و له‌شـكری په‌سه‌ند نه‌كرد و گوتی ئه‌و بۆخۆی به‌رگری له‌خۆی ده‌كات.

ناوبراو له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی تری هاوتای خۆی بوو بۆ ئه‌وه‌ی گوێـیان له‌و تاوانانه‌ بێت كه‌ له‌ هێرشه‌كاندا به‌ڕێوه‌یان بردووه‌ و له‌ ئاكامدا نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌س تیایدا كوژران. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ به‌ تاوان بناسرێن و بسه‌لمێنرێت كه‌ كاری كوشـتن و تێرۆریزمیان به‌ڕێوه‌بردووه‌ ئه‌وا بڕیاری مه‌رگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.

XS
SM
MD
LG