ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ژه‌نه‌ڕاڵێـكی له‌شـكری توركیا ڕایگه‌یاند كه‌وا توركیا و ئێران هاوكاری یه‌كتری ده‌كه‌ن له‌دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له باكوری عێراق.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌بار یاوه‌ر ده‌مڕاستی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردسـتان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ده‌ڵێت ماویه‌كی درێژه ئه‌نكه‌ر و تاران هاوكاری یه‌كتری ده‌كه‌ن له بواری ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری له‌دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان (په‌كه‌كه) و پارتی ژیانی ئازادی كوردسـتان (پـژاك).
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:16 خوله‌كه.