سـیناتۆری ئه‌مریكایی هێله‌ری كلنتن بڕیاری دا كۆتایی به هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ گه‌یشـتن
به كۆشـكی سـپـی بهێنێت و پـشـتیوانی خۆی نیشـان بدات بۆ ڕكه‌به‌ره‌كه‌ی باراك ئۆباما، به‌ربژاری دیموكراته‌كان بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی.
ده‌مڕاسـتی خانم هێله‌ری كلنتن بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردن، هاوارد ۆڵفسه‌ن ده‌ڵێت سیناتۆری نیویۆرك ڕۆژی شه‌ممه له واشـنتن سوپاسی لایه‌نگرانی خۆی ده‌كات و پـشـتیوانی خۆی بۆ باراك ئۆباما و یه‌كگرتوویی پارته‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه باراك ئۆباما ده‌نگی 2118 شـاند‌ی پـێویستی بۆخۆی مسۆگه‌ر كرد تا ڕێبه‌رایه‌تی پارتی دیموكرات بكات له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی یادزه‌دا له به‌رامبه‌ر به‌ربژاری كۆماریـیه‌كان كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سیناتۆری ئه‌ریزۆنا جۆن مه‌ككه‌ین بێت.
شـایانی باسه باراك ئۆبامای سـیناتۆری سـتانی ئیلینۆی ده‌یه‌وێت بـبێت به یه‌كه‌م ئه‌فریقایی ئه‌مریكا كه ببێت به سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای هه‌ڵمه‌تێـكی درێژخایه‌نی سه‌خت له به‌رامبه‌ر خانم هێله‌ری كلنتندا.
خانمی یه‌كه‌می پـێشووی ئه‌مریكا ئه‌ویش لای خۆیه‌وه هه‌وڵی ده‌دا بـبێت به یه‌كه‌م سه‌رۆكی ژن له ئه‌مریكا.
باراك ئۆباما له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستیكردووه به گه‌ڕان به دوای جێـگرێـكی سه‌رۆكدا.