دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له زانكۆی نیویۆرك له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ
هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم ده‌ڵێت باراك ئۆباما شـتێـكی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا به‌كارهێنا كه له ڕابردوودا هیچ كه‌سـێـك به‌كاری نه‌هێناوه، چونكه هه‌میشه ئه‌وانه‌ی خۆیان هه‌ڵـده‌بژێرن و ده‌یانه‌وێت بـبن به پاڵێوراوی حزب زۆر كه‌سـانی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ناسن و ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ش پاره‌ی زۆریان بۆ ده‌ده‌ن و پـشـتگیریان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئۆباما وای نه‌كرد به‌ڵـكو ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ده‌ی بیست‌ویه‌كی به‌كارهێنا، ئینته‌رنێتی به‌كارهێنا كه هه‌موو كه‌سـێـك ده‌توانێت له ڕێـگه‌یه‌وه پاره بۆ هه‌ڵه‌مه‌ته‌كه‌ی بـبه‌خشێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 15:37 خوله‌كه.