پاش چه‌ندین مانگ له هه‌ڵمه‌تی پـێشـبڕكێی بێ‌وچانی هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی
دیموكراته‌كان شه‌وی سێشه‌ممه سیناتۆری دیموكرات باراك ئۆباما زیاتر له ده‌نگی پـێویست 2118 شـاند‌ی بۆخۆی تۆماركرد بۆ ئه‌وه‌ی بـبێت به ده‌سـتنیشـانكراوی پارتیـیه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه له مانگی یازده‌ی ئه‌مسـاڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به سه‌ركه‌وتنی باراك ئۆبامای ته‌مه‌ن 46 سـاڵی یه‌كه‌م ئه‌فریقایی ئه‌مریكایی مێژووی تۆماركرد.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ جێنفه‌ر دافی سه‌رنووسه‌ری باڵا و شیكه‌ره‌وه‌ی سـیاسی گۆڤاری Cook Political Report سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌كانی ئاماده‌كردووه.
جێنفه‌ر دافی ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین هێزی سـیناتۆر باراك ئۆباما له‌وه‌دایه كه خه‌ڵـكی وه‌جۆش ده‌هێنێت و هانیان ده‌دات، هیوا ئومێدیان ده‌داتێ كه ده‌كرێت شـته‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردابێت و ڕه‌وشه‌كه باشـتر بـبێت.
شـایانی باسه Cook Political Report گۆڤارێـكی بێ‌لایه‌نه و كاری شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ئه‌مریكایه، به تیابه‌تی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و كۆنگرس.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:17 خوله‌كه.