پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ئه‌فسه‌رێـكی باڵای پـۆلیس له به‌غدا به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو
كراوه‌ته ئامانج و له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 15 كه‌س كوژراون و زیاتر له 50 كه‌سی تریش برینداربوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت ماڵی عه‌میدی پـۆلیس ناظم تایه به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه وێران بووه. ده‌شڵێن ئه‌و زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه، به‌ڵام برازایه‌كی له‌نێو كوژراوه‌كاندایه.
له هه‌واڵێـكی تردا، له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت 3 سه‌ربازی له نزیـك شـاری كه‌ركوكی باكوری عێراق ته‌قه‌یان لێـكراوه و كوژراون. له‌شـكر هیچ ورده‌كاری زیاتری سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه نه‌داوه.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕۆژی چوراشه‌ممه هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له میانه‌ی ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كانیاندا له ناوه‌ند و باكوری عێراق 9 میلیتانی گومانباری ئه‌لقاعیده‌یان ده‌سـتگیركردووه.
له ڕاگه‌یاندنێـكیشدا هاتووه هێزه‌كان توانیویانه تۆڕه‌كانی دروسـتكردنی بۆمبی ئه‌لقاعیده له عێراق په‌كبخه‌ن به ده‌سـتگیركردنی4 گومانبار له چه‌ند ئۆپه‌راسـیۆنێـكدا له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری.