Accessibility links

به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌و جۆره‌ ئه‌نفلۆنزا باڵنده‌یه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌یان به‌دی كراوه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر مرۆڤ نیـیه‌


كاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانیا ده‌ڵێن جۆرێـكی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان له‌ كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ر له‌ ناوه‌ندی وڵاته‌كه‌یان به‌دی كردووه‌ و زۆر به‌ نێو په‌له‌وه‌ره‌كاندا بڵاوبۆته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسـیـیه‌كی كه‌م هه‌یه‌ له‌وه‌ی مرۆڤ تووشی بـبێت.

ئه‌م نه‌خۆشـی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یه‌ ده‌رنگانێـكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ پـێی زانرا. ده‌سه‌ڵاتداران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتیان هه‌موو په‌له‌وه‌ره‌ تووشـبووه‌كان له‌ناوبراون و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه‌ و ڕێوشوێنی پـێویسـتیان گرتۆته‌به‌ر. كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن تاقیكردنه‌وه‌ی تر ده‌كرێت تا له‌ جۆری نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ دڵنیا بن.

تاقیكردنه‌وه‌ سه‌ره‌تایـیه‌كان نیشـانیان داوه‌ ڤایرۆسی نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ جۆری H7 و جۆره‌كه‌ی تر H5N1 نیـیه‌، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار ده‌بێته‌ مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتانی مرۆڤ.

هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵه‌كه‌ ژاپـۆن كڕینی مریشـكی به‌ریتانی ڕاگرت. به‌ڵام وه‌زیری كشـتوكاڵ و سـامانی ئاژه‌ڵی ژاپـۆن له‌ ڕاگه‌یاندنێـكدا گوتی پـێشـبینی ده‌كرێت ئه‌مه‌ ڕاگرتنێـكی كاتی بێت.

XS
SM
MD
LG