Accessibility links

دكتۆر كرمانج گوندی ده‌ڵێت ده‌سـتنیشـانكردنی هێله‌ری بۆ پـۆستی جێـگری سه‌رۆك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی دیموكراته‌كاندایه‌


ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دواهه‌مین هه‌ڵـبژاردنی به‌رایی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ هه‌ردوو سـتانی مۆنتانا و سـاوث داكۆتا به‌ڕێوه‌چوو، به‌وه‌ش كۆتایی به‌و پـێشـبڕكێ درێژخایانده‌ی نێوان هه‌ردوو سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن و باراك ئۆبامادا هات.

به‌پـێی دواهه‌مین ئاماری ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌م پـێشـبڕكێـیه‌ باراك ئۆباما ده‌نگی 2156 شـاندی به‌ده‌سـتهێناوه‌ و خانم هێله‌ری كلنتن ده‌نگی 1923 شـاند، له‌ كاتێـكدا به‌پـێی ڕێسـاكانی پارتی دیموكرات به‌ده‌سـتهێنانی ده‌نگی ته‌نها 2118 شـاند به‌سه‌ بۆ ده‌سـتنیشـانكردنی كاندیدێـك بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌ كۆتایی‌یه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا. بۆیه‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌ باراك ئۆباما به‌ لایه‌نگرانی خۆی گوت ئه‌و ده‌بێته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ دیموكراته‌كان بۆ ئه‌و پـۆسـته‌ ده‌سـتنیشـانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا زۆر له‌ شـاره‌زایان ده‌ڵێن زه‌حمه‌ته‌ بۆ باراك ئۆباما به‌بێ قایلكردنی هێله‌ری كلنتن به‌ كۆشـكی سـپـی بگات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر كرمانج گوندی پـرۆفیسۆر له‌ زانكۆی تێنسی سـته‌یت له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ده‌سـتنیشـانكردنی هێله‌ری كلنتن بۆ پـۆسـتی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دیموكراته‌كان بۆ كۆشـكی سپی ئاسان ده‌بێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG