Accessibility links

باراك ئۆباما ده‌سـتنیشـانكردنی خۆی وه‌ك كاندیدی دیموكراته‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت


سیناتۆر باراك ئۆباما ده‌سـتنیشـانكردنی خۆی وه‌ك كاندیدی دیموكراته‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت پاش به‌ده‌سـتهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگی نوێنه‌ران له‌ كۆنگره‌ی دیموكراته‌كاندا كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی هه‌شـتدا بكرێت.

ته‌نانه‌ت به‌ر له‌ كۆتایی هاتنی ده‌نگدانه‌كه‌ی سـتانی مۆنتانا سیناتۆر باراك ئۆباما زۆبه‌ی ده‌نگی نوێنه‌رانی به‌ده‌سـتهێنابوو بۆ كۆنگره‌كه‌ی دیموكراته‌كان، هاوكاتی ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌ دوای یه‌كی ده‌نگی نوێنه‌رانی تایبه‌تیش ڕووه‌و سیناتۆر ئۆباما ده‌چوون.

سیناتۆر ئۆباما له‌ سـانت پاوڵی مینه‌سۆتا، واته‌ ئه‌و شـوێنه‌ی كۆماریـیه‌كان كۆنگره‌ی خۆیانی تیادا ده‌كه‌ن وتارێـكی پـێشـكه‌ش كرد.

سیناتۆر ئۆباما: " به‌هۆی ئێوه‌وه‌ توانیومه‌ لێره‌ ڕاوه‌سـتم و بڵێم ده‌بمه‌ بژاره‌ی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

سیناتۆر باراك ئۆباما كه‌ ته‌مه‌نی 46 سـاڵه‌ و له‌ یه‌كه‌م گه‌ڕی ئه‌ندامێتی سیناتی ئه‌مریكادایه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین ئه‌فریكایی ئه‌مریكایی ببێته‌ كاندیدی یه‌كێـك له‌ پارتـیـیه‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی، وه‌ له‌ ململانه‌یه‌كی درێژخایاندا بوو له‌گه‌ڵ سیناتۆر هێله‌ری كلنتندا له‌م زیاتر له‌ 50 هه‌ڵـبژاردنه‌ به‌رایی‌یانه‌ی كراون له‌ ئه‌مریكا و ناوچه‌كانیشیدا.

سیناتۆر هێله‌ریش به‌ لایه‌نگرانی خۆی گوتووه‌ تاوتۆێی بژاره‌كانی خۆی ده‌كات پاش ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی و له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی دیموكراته‌كانیشدا.

XS
SM
MD
LG