Accessibility links

له‌شـكری ئه‌مریكا 2 گومانباری ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق ده‌سـتگیر ده‌كه‌ن


له‌شـكری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی كرده‌یه‌كی له‌شـكری له‌ باكوری به‌غدای پایته‌خت هێزه‌كانیان دوو ئه‌ندامی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌یان ده‌سـتگیركردووه‌ كه‌ گومانی ئه‌نجامدانی هێرشی ته‌قینه‌وه‌یان لێده‌كرێت و هاوكات 5 كه‌سی دیكه‌شیان له‌ یاوه‌رانیان ده‌سـتگیركرد.

به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت یه‌كێـك له‌ گومانباره‌كانی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌ له‌ شـاری موسـڵی باكوری عێراق ده‌سـتگیركرا، وا بڕوا ده‌كرێت ڕێـكخه‌ری هێرشه‌كانی دژ به‌ هێزه‌كانی پـۆلیسی عێراقی بێت. هاوكات ڕاگه‌یاندنه‌ له‌شـكریـیه‌كه‌ ده‌شڵێت دووهه‌م گومان لێـكراو له‌ شـاری تكریت ده‌سـتگیركراوه‌.

هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ و له‌ هه‌ڵمه‌تێـكی جیاشـدا هێزه‌كانی له‌شـكری ڕابه‌رێـكی گومان لێـكراوی میلیشـیای شیعه‌كان و هه‌روه‌ها 5 كه‌س له‌ چه‌كداره‌كانیان له‌ شـاری كوتی باشوری به‌غدا ده‌سـتگیركرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت ڕابه‌ری میلیشـیاكان گومانی لێـده‌كرێت ده‌ستی له‌ كوشـتنی عێراقیـیه‌كان و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق هه‌بووبێت.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا میلیشـیاكانی له‌و جۆره‌ به‌ ئه‌ندامانی گروپه‌ تایبه‌ته‌كان ناوده‌بات، ئه‌م نازناوه‌ش له‌ لایه‌ن له‌شـكری ئه‌مریكاوه‌ بۆ ئه‌و یاخیبووه‌ شـیعانه‌ به‌كاردێت كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ كۆمه‌ك و پـشتگیری ده‌كرێن.

XS
SM
MD
LG