سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت گه‌یشـته واشـنتنی پایته‌ختی وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ردانێـكدا كه بڕیاره 3 ڕۆژ بخایه‌نێت هاوكاتی كێشه‌ی گه‌نده‌ڵێ كه هه‌نووكه له‌سه‌ر به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له ئیسرائیل تاوتۆێ ده‌كرێت.
بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس و ڕابه‌رانی ڕێـكخراوی لایه‌نگری ئیسرائیل ناسـراو به (AIPAC) بكات. هه‌روه‌ها بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جۆرج بوش‌دا ئه‌نجام بدات.
پـێشـبینی ده‌كرێت له‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتووێـژ سه‌باره‌ت به پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتین بكات و مشـتومڕیش سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران بكات. به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیسرائیل بڕیاره به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت داوای سیسـتمی ڕاداری پـێشـكه‌وتوو له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی جه‌نگی نوێ له ئه‌مریكا بكات.
شـایانی باسه ڕه‌نگه ئه‌مه دوا سه‌ردانی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت بێت بۆ ئه‌مریكا له‌به‌ر كه‌وتنه‌گه‌ڕی لێـكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایه ناوبراو به‌رتیلی له بازرگانێـكی ئه‌مریكایی له ڕابردوودا وه‌رگرتبوو. به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گشت داواكانی بۆ ده‌سـت له‌كاركێشـانه‌وه ڕه‌تكردۆته‌وه.