Accessibility links

نه‌شته‌رگه‌ری بۆ میشـكی سـیناتۆر ئێدوارد كه‌نه‌دی ده‌كرێت


ئێدوارد كه‌نه‌دی سیناتۆری حزبی دیموكرات كه‌ دووهه‌مین سیناتۆره‌ بۆ درێژی ماوه‌ی كاره‌كه‌ی وه‌ك یاسادانه‌رێـكی ئه‌مریكایی له‌ پـۆسـته‌كه‌یدا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ نه‌شـته‌رگه‌ری بۆ مێشـكی كه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌ ده‌كرێت.

بڕیاره‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئێدوارد كه‌نه‌دی ته‌مه‌ن 76 سـاڵ نه‌شـته‌رگه‌ری بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌ی دوك له‌ سـتانی كارۆلاینای باكور بۆ ئه‌نجام بدرێت.

سـیناتۆر ئێدوارد به‌ر له‌ دوو هه‌فته‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی تووشی حاڵه‌تی په‌ركه‌م هات و دواتر پـزیشـكان بۆیان ئاشـكرا بوو تووشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك بووه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ پـزیشـكانی پـسـپـۆڕ ده‌ڵێن ئه‌م جۆره‌ شێرپه‌نجه‌یه‌ مه‌ترسیداره‌ و نیوه‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی دووچاری ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌ ده‌بن له‌ ماوه‌ی سـاڵێـكدا گیان ده‌سـپێرن.

ئۆفیسی سـیناتۆر ئێدوارد كه‌نه‌دی ده‌ڵێت دوای نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌كه‌ی ناوبراو ده‌خرێته‌ ژێر چاره‌سه‌ری به‌ تیشـك و مادده‌ی كیمیاوی. پـێشـبینی ده‌كرێت به‌ڕێز ئێدوارد بۆ یه‌ك هه‌فته‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌ بمێنێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ ئێدوارد كه‌نه‌دی له‌ سـاڵی 1962 دا به‌ سیناتۆر هه‌ڵـبژێردرا ناوبراو گه‌نجترین و دواین برای سه‌رۆكی پـێشووی ئه‌مریكا جۆن كه‌نه‌دیـیه‌.

XS
SM
MD
LG