ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا بێرنارد كوشـنه‌ر گه‌یشـته هه‌ولێری
پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان و هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌ربیلی نێوده‌وڵه‌تیـیه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سعود بارزانی پـێشـوازی لێـكرا.
سه‌ره‌تا بێرنارد كوشـنه‌ر سه‌ردانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكی كۆبۆوه. پاشـان له ڕێوڕه‌سـمێـكدا و به ئامادبوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان نێچیرڤان بارزانی و جێـگری سه‌رۆكی حكومه‌ت عومه‌ر فه‌تاح و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك له وڵاتان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر كرده‌وه. دواتر له هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ مه‌سـعود بارزانی كۆبۆوه و باسیان له به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق و ڕیفراندۆمه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پارێزگای كه‌ركوك كرد.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی و سوزان پـرسـتۆ سه‌رو ڕاپـۆرتیان ناردووه، هاوكارمان خالید فه‌تاح ڕاپـۆرته‌كه‌ی سوزان پـرسـتۆی به كوردی ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.