ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكسـتانی ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـك له ده‌ره‌وه‌ی
باڵوێزخانه‌ی دانیمارك له ئیسلام ئاباد به‌لای كه‌م 8 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها به ده‌یانیش برینداربوون.
تا ئێسـتاش هیچ لایه‌نێـك به‌رپـرسـیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌خسـتۆته ئه‌سـتۆی خۆی.
هاوكات په‌یامنێرانی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شوێنی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه چاڵێـكی به قوڵی 1 مه‌تر كردۆته جاده‌كه و زیانی به دیواری ده‌ره‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كه گه‌یاندووه و هه‌روه‌ها پـتر له 10 ئۆتۆمبیلی تێـكشـكاندووه.
پـۆلیسی پاكسـتانی ده‌ڵێن پاسه‌وانانی ئاسایشی پاكسـتانی له نێو كوژراوانی ته‌قینه‌وه‌كدان. ده‌شڵێن بڕوا ناكرێت كه‌سـانی بیانی له‌نێو قوربانیـیانی ته‌قینه‌كه‌دا بن. ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ته‌نها چه‌ند كه‌سێـكی دانیماركی له‌نێو خانووبه‌ره‌ی باڵوێزخانه‌كه‌دا بوون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك له كۆبنهاگن هێرشه‌كه‌ی دووشه‌ممه‌ی مه‌حكوم كرد.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوا نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه له ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند نشینی ئیسلام ئاباد بوو، واته له‌و شـوێنه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆر له دیپـلۆماتان و كه‌سـانی بیانی لێ ده‌ژین.
دانیمارك وا دووچاری هه‌ڕه‌شه‌ی نوێی تێرۆریسـتان بۆته‌وه، واته له‌و ده‌مه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كانی وڵاتی دانیمارك وێنه‌ی كاریكاتۆری پـێغه‌مبه‌ری ئیسلامیان له مانگی دوودا بڵاوكرده‌وه.