به‌پـێی ڕای زۆرێـك له بینه‌رانی پـێشـانگاكان و ئه‌وانه‌ش كه به چاوێـكی ورده‌وه
ده‌ڕوانـنه ڕه‌وشی هونه‌ری شـێوه‌كاری كوردی، ئه‌م هونه‌ره هه‌نگاوی گونجاوی خۆی ناوه و توانیویه‌تی وه‌ك هونه‌رێـكی ڕه‌سه‌ن له ڕێی یاریـیه‌كانی نێوان فڵچه و ڕه‌نگدا خۆی بناسێنێت.
زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م تابلۆیه‌كدا ڕاده‌مێنن، پـرسـیاری نوێ هه‌م له خۆیان و هه‌میش له ده‌وروبه‌ریان ده‌كه‌ن. هه‌ندێ بینه‌ریش هه‌ن له ڕه‌هه‌نده جیاجیاكانی تابلۆكان ڕاده‌مێنن به‌شوێن ڕه‌گه‌زه‌كانی جیهان بینیدا ده‌گه‌ڕێن، خۆ هه‌ندێـكیش هه‌ن وه‌ك چۆن ده‌چنه پـێشـانگایه‌كه‌وه هه‌روه‌هاش دێنه ده‌رێ.
ئاله‌م ڕوانگانه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح مه‌سه‌له‌ی بینه‌ر و پـێشـانگاكانی كردۆته پـرسـیاری یه‌كه‌می له هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار پاڵه سـاڵح.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10:54 خوله‌كه.