بێرنارد كوشـنه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا سه‌ردانێـكی له‌ناكاوی عێراقی كردووه به
مه‌به‌سـتی دوو ڕۆژی وتووێـژكردن.
ڕۆژی شه‌ممه كوشـنه‌ر گه‌یشـته شـاری ناصریـیه‌ی باشوری عێراق و چه‌ند كاتژمێرێـك دواتریش میلیشـیاكان هێرشـێـكی موشـه‌كیـیان كرده سه‌ر شـاره‌كه. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدول‌مه‌هدی جێـگری سه‌رۆكی عێراقدا كۆبـبێته‌وه و هه‌روه‌هاش له‌گه‌ڵ گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی تری عێراقیدا.
بێ له‌وه‌ش به‌شـداری ده‌كات له كردنه‌وه‌ی ئۆفیسـێـكی نوێی دیپـلۆماسی له شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان.
بێرنارد كوشـنه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌ك به‌شـێـكه له هه‌وڵی فه‌ره‌نسـا بۆ به‌شـداریكردن له پـرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقدا.