Accessibility links

لایه‌نگرانی سه‌در له‌ دژی ئه‌گه‌ری مۆركردنی ڕێكه‌وتنێـكی ئاسایشی نێوان ئه‌مریكا و عێراق خۆپـیشـاندان ده‌كه‌ن


به‌ هه‌زاران له‌ پـشـتیوانانی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌ ئاینزا موقته‌دا ئه‌لسه‌در له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌غدا خۆپـیشـاندانیان سـازداوه‌ دژ به‌ به‌رنامه‌ی ڕێـكه‌وتنی درێژده‌می ئاسایشی ئه‌مریكا و عێراق.

خۆپـیشـانده‌ران پاش نوێژی هه‌ینی چوونه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدای پایته‌خت و شـاره‌كانی تریش له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا.

سه‌در له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ داوای سـازدانی خۆپـیشـاندانی كرد بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به‌ شـیانی ڕێـكه‌وتنێـك كه‌ بۆی هه‌یه‌ مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا له‌ عێراق درێژبكاته‌وه‌. ئه‌و گوتی پـشـتیوانانی پـێویسـته‌ به‌رده‌وامبن له‌ خۆپـیشـاندان تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی عێراق وتووێـژه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ڕاده‌گرێت.

به‌پـێی ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ دواده‌خات، كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مسـاڵ كۆتایی پـێدێت.

XS
SM
MD
LG