Accessibility links

سۆزان شه‌هاب ده‌ڵێت زیادبوونی توندوتیژی دژی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئاشـنابوونیان به‌ مافه‌كانیان


ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان سۆزان شه‌هاب له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان شـایان پاشـا ده‌ڵێت زیادبوونی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان له‌ هه‌رێمی كوردسـتان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاوكرانه‌وه‌ و هوشـیاربوونه‌وه‌یان و هه‌روه‌ها ئاشـنابوونیان به‌ مافه‌كانیان له‌ ڕێـگای ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕێـكخراو و سه‌نته‌ره‌كانی ژنان، وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌ش ترسی پـیاو سه‌ریهه‌ڵـداوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 7:50 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG