Accessibility links

نوری ئه‌لمالیكی نه‌خشه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ وڵات به‌ حكومه‌تی سویدی ڕاگه‌یاند


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت وا جێبه‌جێـكردنی نه‌خشـه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌گه‌ڕ بۆ هاندانی به‌ ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز ئه‌لمالیكی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سـویدی سـازدا، یه‌ك ڕۆژ پاش ده‌سـتپـێـكی كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پـشـتیوانی و بونیادنانه‌وه‌ی عێراق كه‌ له‌ سـتۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید سـازده‌درێت.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی حكومه‌تی عێراق پاره‌ی ته‌رخان كردووه‌ بۆ باشـكردنی ڕه‌وشه‌كه‌ له‌پـێناو ڕاكێشـانه‌وه‌ی هاوڵاتیـیانی عێراقی كه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا و وڵاتانی تری جیهان داوای مافی په‌نابه‌ریـیان كردووه‌ بۆ وڵاته‌كه‌یان.

وڵاتی سوید ده‌ڵێت له‌ ماوه‌ی پێنج سـاڵی ڕابردوودا پـتر له‌ 40 هه‌زار عێراقی وه‌رگرتووه‌.

هاوكات هێزی هاوپه‌یمانان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگدا دژی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق ده‌سـكه‌وتی زۆریان به‌ده‌سـتهێناوه‌.

وته‌بێژێـكی له‌شـكری له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند له‌ زنجیره‌یه‌ك هه‌ڵمه‌تی له‌شـكری هاوپه‌یماناندا له‌ سه‌رانسه‌ری عێراقدا هێزی هاوپه‌یمانان قاچاخچیـیه‌كی گومان لێـكراوی تۆڕی تێرۆریستی ئه‌لقاعیده‌یان كوشت و 3 ئه‌ندامی گومانباری تری ئه‌و تۆڕه‌یان ده‌سـتگیركردووه‌.

XS
SM
MD
LG