ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـكخراوی لێـخۆشـبوونی نێونه‌ته‌وه‌ی Amnesty International ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌ی خۆی له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاتانی جیهاندا بڵاوكرده‌وه،
له‌وانه ئێران.
ئه‌م ڕێـكخراوه كه بنكه‌كه‌ی له له‌نده‌نه ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌رده‌وامبوون له سه‌ركوتكردنی به‌رهه‌ڵـسـتكار و نه‌یارانی خۆیان. ده‌شڵێت ئازار و ئه‌شـكه‌نجه‌دان به شێویه‌كی به‌ربڵاو له زیندان و بنكه‌كانی ده‌سـتگیركردن هه‌ر پـیاده ده‌كرێن، به‌لایه‌نی كه‌م 335 كه‌سیش له‌سێداره‌دراون. هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئه‌منسـتی ئاماژه به به‌رده‌وامبوونی سه‌ركوتكردنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یـیه‌كانی ناو ئێران ده‌كات.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی پـوخته‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئاماده كردووه، ده‌توانن بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:47 خوله‌كه.