Accessibility links

سیدنی پـۆڵاكی براوه‌ی ئۆسـكار كۆچی دوایی كرد


ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری فلم و خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئه‌كادیمی سیدنی پـۆڵاك له‌ ته‌مه‌نی 73 سـاڵیدا كۆچی دوایی كرد.

لێزلی دارت گوتی پـۆڵاك له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ گیانی له‌ده‌ستدا له‌ ده‌مێـكدا له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری گیرابوو له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ كالیفۆرنیا. ئه‌و نزیكه‌ی 9 مانگ له‌مه‌وبه‌ر دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوو.

پـۆڵاك له‌ سـاڵی 1985 دا خه‌ڵاتی ئه‌كادیمی بۆ باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشـترین وێنه‌ی فلمیOut of Africa وه‌رگرت. ئه‌و فلمه‌ 5 خه‌ڵاتی تریشی به‌ده‌سـتهێناوه‌.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ سـاڵی 1934 له‌ ویلایه‌تی ئیندیانا له‌دایـك بوو. پاش ته‌واوكردنی خوێندنی قۆناغی دوا ناوه‌ندی چوو بۆ نیویۆرك و له‌وێ ده‌ستیكرد به‌ كاری هونه‌ری. ئه‌و له‌ ژماره‌یه‌ك فلم و درامای تری ته‌له‌فیزیۆنیدا به‌شـداری كردبوو.

XS
SM
MD
LG