Accessibility links

جۆن مه‌ككه‌ین باس له‌ مه‌ترسـیـیه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی ده‌كات


سـیناتۆری كۆماری جۆن مه‌ككه‌ین كه‌ بڕیاره‌ بـبێت به‌ كاندیدی كۆماریـیه‌كان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ وتارێـكدا له‌ دێنڤه‌ری سـتانی كۆلۆرادۆ باسی له‌ مه‌ترسـیـیه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی كرد. هه‌روه‌ها جارێـكی دیكه‌ سووربوونی خۆی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی له‌ شه‌ڕی عێراق دووپات كرده‌وه‌ و گوتی هه‌رگیز له‌ عێراق كۆڵ ناده‌م.

به‌ڕێز مه‌ككه‌ین ئه‌م لـێدوانانه‌ی دا له‌و ده‌مه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ لایه‌ن سه‌رۆك بوشه‌وه‌ هاوكاری بكرێت له‌ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تیـیه‌كان بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاینده‌ی.

هاوكات هه‌ردوو كاندیدی دیموكرات سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن و سیناتۆر باراك ئۆباما له‌ دواهه‌مین هه‌فته‌ی پـێشـبڕكێی خۆیاندان و هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌ك جه‌ماوه‌ر له‌ ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه‌.

خانم هێله‌ری له‌ پـورتۆ ریكۆی ده‌ریای كاریبی به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی كۆتایی به‌ شه‌ڕی عێراق بهێنێت و هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ وڵات بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و پاشـان بایه‌خیان پـێبدات.

باراك ئۆباماش لای خۆیه‌وه‌ هێله‌ری كلنتنی پـشتگوێ خسـتووه‌ و له‌ بری ئه‌و سه‌نگی خسـتۆته‌ سه‌ر سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین و ده‌ڵێت ئه‌و شـایانی ڕێزلێنانه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی به‌ وڵاته‌كه‌مانی گه‌یاندووه‌، وه‌لێ ئه‌و دوای ڕێبازی سه‌رۆك بوش كه‌وتووه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ شه‌ڕی بێ كۆتایی عێراقدا به‌رده‌وامبێت.

سه‌باره‌ت به‌م لێـدوانانه‌ی كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم مه‌ڵۆن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌ و هاوكارانمان هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ و كاوه‌ كرمانج به‌ كوردی ئاماده‌یان كردووه.‌

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 3:51 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG