Accessibility links

نه‌واز شه‌ریف ده‌ڵێت هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار به‌نیازن په‌روێز موشه‌ره‌ف له‌ ده‌سه‌ڵات لابده‌ن


سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتانی نه‌واز شه‌ریف ده‌ڵێت حكومه‌تی هاوبه‌ندی پاكسـتان له‌سه‌ر له‌كار لادانی په‌روێز موشه‌ره‌فی سه‌رۆكی وڵات ڕێـكه‌وتوون.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی وته‌كه‌یدا له‌ بۆنه‌ی ده‌هه‌مین سـاڵیادی یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی ناوه‌كی پاكسـتانی به‌ڕێز نه‌واز شه‌ریف گوتی عاسف عه‌لی زارداری هاوسه‌ری خانم بێنه‌زیر بۆتۆی كوژراو ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ وتووێـژی له‌گه‌ڵیدا مه‌سه‌له‌ی لابردنی په‌روێز موشه‌ڕه‌فی له‌ ده‌سه‌ڵات په‌سه‌ند كرد.

حزبی گه‌لی پاكسـتانی به‌ڕێز زارداری حكومه‌تی هاوبه‌ندی پاكسـتانی به‌ڕێوه‌ ده‌بات، ئه‌و حكومه‌ته‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی گرته‌ ده‌ست. هاوكات نه‌واز شه‌ریف ڕابه‌رایه‌تی دووهه‌مین و گه‌ره‌ترین حزبی نێو هاوبه‌ندی پاكسـتانی ده‌كات ناسراو به‌ كۆمكاری موسڵمانی پاكسـتانی. دوابه‌دوای سـازدانی یه‌كه‌مین و دووهه‌مین هه‌ڵبژاردن له‌ مانگی دووی ئه‌مسـاڵدا هه‌ردوو حزبی ناوبراو تواناكانیان یه‌كخست و حكومه‌تی هاوبه‌ندیـیان دامه‌زراند.

هاوكات وته‌بێژی سه‌رۆكی وڵات ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێن په‌روێز موشه‌ڕه‌ف تاوتوێی ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆی ده‌كات.

XS
SM
MD
LG