حكومه‌تی چین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ی كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه‌ی
ئه‌م مانگه‌وه ئاستی ئاوه‌كه‌ی به‌رزبۆته‌وه و په‌نگی خاوردۆته‌وه، سه‌رچاوه‌ی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته ده‌خاته گه‌ڕ و به ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌گوێزێته‌وه و له‌پـێناو نه‌هێشـتنی ڕوودانی لافاوی گه‌وره‌ش به ملیۆنه‌ها دۆلاری ته‌رخان كردووه.
پـێشـبینی ده‌كرێت له ڕۆژانی داهاتوودا بارانی به‌خوڕ بـبارێت و په‌ره به ئاسـتی نیگه‌رانیـیه‌كان بدات سه‌باره‌ت به‌و به‌نداوه‌ی كه به شـێوه‌یه‌كی سـروشتی له ئاكامی بومه‌له‌رزه‌كه له هه‌رێمی سیچوان دروسـت بووه. به‌نداوه‌كه به‌ر له‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ی ناوی هه‌ڵبهێنجرێت مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه به‌هۆی ئاوی پـه‌نگ خواردووی ناویـیه‌وه بته‌قێت.
هه‌تا ئێسـتا كارمه‌ندانی فریاگوزاری پـتر له 150 هه‌زار له دانیشـتووانیان گواسـتۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی له ژێر ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌وه نیشته‌جێ بوون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ژێنوای فه‌رمی چینی ده‌ڵێت بومه‌له‌رزگه 34 ده‌ریاچه‌ی دروستكردووه كه 28 یان ڕه‌نگه بته‌قن و لافاوی لێبكه‌وێته‌وه.
هاوكات لێپـرسـراوانی چینی ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیانی ئاكامی بومه‌له‌رزه‌كه له 68 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕیوه، هه‌روه‌ها پـتر له 20 هه‌زار كه‌سیش بێ‌سه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان نادیاره.
له لایه‌كی تره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ژاپـۆن ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند و گوتی لێـپرسـراوانی چینی داوایان له له‌شـكری ژاپـۆنی كردووه باری فریاگوزاری به فڕۆكه بگه‌یه‌نێته چین. ژاپـۆنیش ده‌ڵێت وا تاوتوێی داواكاریـیه‌كه‌ی چین ده‌كات.