توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا یه‌كتریـیان به سـسـتبوونی ئاسـتی به‌ڕێوه‌چوونی وتووێژه‌كانی
به ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوانبار ده‌كه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌لی باباجان ڕۆژی سێشه‌ممه له برۆكسله‌وه ڕه‌خنه‌ی له ئه‌ندامێـكی نادیاریكراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا گرت كه پـرسـیاری كردبوو ئایا توركیا له ئاستی به ئه‌ندامبوونی بلۆكه بازرگانیـیه‌كه‌یه یان نا.
پـێده‌چوو باباجان به زۆری مه‌به‌ستی له فه‌ره‌نسـا بێت كه سه‌رۆكه‌كه‌ی نیكۆلاس سـاركۆزی ئاسـتی گومانی توركیای خسته به‌رپـرسیار كه وڵاتێـكه به زۆرینه موسـڵمانن.
له لایه‌ن خۆشیـیه‌وه كۆمسـیاری فراوانكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئۆڵی ڕێهن گوتی ناكۆكیـیه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به قوبڕس ته‌گه‌ره‌ی خستۆته وتووێـژه‌كانی به ئه‌ندامبوونی.