Accessibility links

IAEA نێگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ئێران زانیاری ناوه‌كی خۆی ده‌شـارێته‌وه‌


ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئه‌و زۆر نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی ئێران زانیاری گرنگی سه‌ره‌كی سه‌باره‌ت به‌ پـرۆگرامی ناوه‌كی خۆی ده‌شـارێته‌وه‌.

له‌ ڕاپـۆرتێـكی نوێـیدا ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی IAEA ده‌ڵێت ئێران هێنده‌ به‌ڵـگه‌ی په‌یوه‌سـتی به‌ پـرۆگرامی ناوه‌كی خۆی نه‌داوه‌ته‌ ئاژانسی ناوبراو تا بتوانێت تۆمه‌ته‌كانی ڕۆژئاوایی كه‌ ده‌ڵێن ئێران وا هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات به‌ درۆ بخاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وش ده‌دات ئێران ملكه‌چی داواكاریـیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕاگرتنی پـێتاندنی یۆرانیۆم نابێت، ئه‌مه‌ش وێڕای سێ خولی سـزای ئابوری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه‌ به‌سه‌ر ئێراندا سه‌باندوویه‌تی.

XS
SM
MD
LG