Accessibility links

حكومه‌تی بورما ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ ئان سـان سوو كی درێژ ده‌كاته‌وه‌


ڕابه‌رانی له‌شـكری بورمی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌یان له‌ ئان سـان سوو كی ڕابه‌ری دیموكراتخوازیان درێژكردۆته‌وه‌ و هه‌روه‌ها پـتر له‌ 10 ئه‌ندامی حزبه‌كه‌شـیـیان ده‌سـتگیركردووه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ چه‌ند لێـپـرسـراوێـكی بورمی سه‌ردانی ماڵی وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئان سان سوو كی‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پـێ‌ڕابگه‌یه‌نن. به‌ڵام ئاشـكرا نیـیه‌ كه‌ ئاخۆ ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوبراو بۆ شه‌ش مانگه‌ یاخود بۆ سـاڵێـك ده‌بێت.

ڕاگه‌یاندی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كه‌ی به‌ چه‌ند كاتژمێـرێـك به‌ر له‌وه‌ بوو كه‌ ماوه‌ی ده‌سـتبه‌سه‌ربوونی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بڕیار بوو له‌ نیوه‌ شه‌وی ڕابردوودا كۆتایی بێت هات.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ ڕابه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی ته‌مه‌ن 62 سـاڵ واته‌ ئان سـان سوو كی له‌ مانگی پـێـنجی سـاڵی 2003 وه‌ به‌ به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی ده‌رچوونی له‌ ماڵی به‌سه‌ردا سه‌پـێندراوه‌ پـێشـتریش بۆ پـتر له‌ 12 سـاڵ له‌ ماوه‌ی 18 سـاڵی ڕابردوودا هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی لێ‌قه‌ده‌غه‌ كرابوو.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هه‌ر له‌ ده‌مێـكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا هێزه‌كانی پـۆلیسی دژه‌ ئاژاوه‌ به‌ لایه‌نی كه‌م 15 ئه‌ندامی حزبه‌كه‌ی واته‌ حزبی كۆمكاری نیشـتیمانی بۆ دیموكراسیـیان ڕاپـێچكرد له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵیان ده‌دا به‌ ڕێـپـێوان به‌ره‌و ماڵی ئان سـان سوو كی له‌ ڕانگۆن بڕۆن.

XS
SM
MD
LG