پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ به سواری ماتۆڕێکه‌وه هێرشی کردۆته سه‌ر ئه‌ندامانی هێزه‌کانی ئاسایشی باکوری به‌غدا که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پشتیوانی ده‌کرێن و له ئاکامدا 6 که‌س کوژراون.
هێزه‌کانی پۆلیس ده‌ڵێن هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که به ته‌قه‌مه‌نی‌یه‌کانی که به خۆیه‌وه به‌ستبۆوه، ڕۆژی دووشه‌ممه له لای خاڵێکی پشکنینی نزیک ئه‌نجومه‌نی ئاگاهیدان له شارۆچکه‌ی ته‌رمیه خۆی ته‌قانده‌وه و به لایه‌نی که‌مه‌وه 16 که‌س برینداربوون.
ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئاگاهیدان له لایه‌ن ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه بوجه‌یان بۆ ته‌رخان کراوه و زۆربه‌یان له چه‌کدارانی سونه پێکهاتوون و شان به شانی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان شه‌ڕ له دژی ئه‌لقاعیده له عێراق ده‌كه‌ن. ئه‌م گروپانه‌ش فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی بوون له هاتنه‌خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی توندوتیژی له‌م دواییانه‌دا.
له لایه‌کی دیکه و له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاند که‌وا ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆته هۆی کوشتنی دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی و برینداربوونی دووانی دیکه.
جێی باسه، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی عێراق له مانگی سێی ساڵی 2003 ه‌وه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی به لایه‌نی که‌مه‌وه 4082 سه‌ربازییان لێ کوژراوه. ژماره‌ی قوربانی‌یه‌کانی نێو عێراقی‌یه‌کانیش به ده‌یان هه‌زار بۆ سه‌دان هه‌زار که‌س ته‌خمین ده‌کرێت.