له ووتوێژێکی تایبه‌ت به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی باسی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ واشنتۆن و دواترین پێشهاته‌کانی کوردستان و عیراق ده‌کات.
به‌رێز بارزانی گوتی کێشانه‌وه‌ی پێشوه‌ختی سه‌ربازانی ئه‌مریکی له عیراق به‌رئه‌نجامێکی کاره‌ساتاوی لێده‌که‌وێته‌وه. سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌روه‌ها گوتی رێگا نادرێت خاکی هه‌رێمی کوردستان بۆ دوژمنایه‌تی کردنی ووڵاتانی دراوسێ به‌کاربێت.
له ووتوێژه‌که‌یدا له‌گه‌ل ده‌نگی ئه‌مریکا، به‌رێز بارزانی تیشکی خسته سه‌ر ته‌وه‌ری جۆراوجۆر له‌وانه په‌یوه‌ندی هه‌ولێر- به‌غدا و په‌یوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ل ووڵاتانی دراوسێ، کابینه‌ی نویێ حکومه‌ت، شه‌ڕی دژی تیرۆرزم.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ووت‌وێژی به‌رێز بارزانی، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕه کلیک بکه