یاسادانه‌رانی لوبنانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌نگ بۆ سه‌رۆکێکی نوێی ووڵاته‌که ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش به یه‌که‌م هه‌نگاو داده‌نرێت به‌ره‌و هێورکردنه‌وه ڕه‌وشی ووڵاته‌که و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ناکۆکی‌یه سیاسی‌یه‌ی بۆ ماوه‌ی 18 مانگه له نێوان لایه‌نه ڕه‌که‌به‌ره‌کان‌دا په‌یدابووه.
په‌رله‌مانی لوبنانی له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌د، فه‌رمانده‌ی له‌شکری ژه‌نه‌ڕاڵ میشێل سوله‌یمان هه‌ڵده‌بژێرن بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ووڵاته‌که پڕبکاته‌وه که له مانگی یانزده‌ی ڕابردووه و به‌تاڵه.
جێی باسه، ئه‌م ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه ده‌ست نیشان کرا پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوولایه‌نی حکومه‌تی لوبنانی و گروپی ئۆپۆزسیۆنی حیزبوڵا گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه. هه‌مان ڕێکه‌وتن بانگه‌شه‌ی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی یه‌کگرتوو ده‌کات و به‌م شێوه‌یه لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن مافی ڤیتۆی ده‌بێت و گروپی چه‌کداری حیزبوڵا په‌یوه‌ست ناکات به‌وه‌ی چه‌ک دابنێت.