شازده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 19 ی مانگی پێنجی ساڵی 1992دا بۆ یه‌که‌م جار گه‌لی باشوری کوردستانی عێراق به‌شدارییان له پرۆسه‌یه‌کی ئاشکرا و ئازادی ده‌نگدان‌دا کرد بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی کوردستان. دامه‌زراوی په‌رله‌مانی کوردستان له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که ئه‌ندامه‌کانیان مافی په‌ناپارێزییان هه‌یه، هیچ هێزێک یان ده‌سه‌ڵاتێک بۆی نی‌یه ده‌ستگیرییان بکات یان بیانگۆڕێت. ئه‌م هه‌نگاوه بۆ دامه‌زراندنی په‌رله‌مان زه‌مینه‌ی بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش خۆش کرد.
ئه‌م په‌رله‌مانه له ماوه‌ی شانزده ساڵدا ته‌نها دوو جار هه‌ڵبژاردنی بۆ کراوه. گه‌ڕی یه‌که‌میان 14 ساڵی خایاند و تا ئێستاش دیار نی‌یه ئایا ئه‌م گه‌ڕه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان په‌یوه‌سته به بڕیارێکی سیاسی‌یانه‌ی حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراقه‌وه یان هه‌لومه‌رجه ئاشکرا و پشت په‌رده‌کانی ناو هه‌رێمی کوردستان بڕیارده‌ر ده‌بن بۆی. ئه‌مڕۆ خه‌ڵک له هه‌رێمی کوردستان به ڕاشکاوانه ده‌ڵێن مه‌کته‌به سیاسی‌یه‌کانی هه‌ردوو پارتی باڵاده‌ست خاوه‌نی یه‌که‌مین و دواهه‌مین بڕیاری په‌رله‌مانن. ڕۆژانه ووتوێژ و تاووتوێی به‌رنووسی یاساکان ده‌کرێت و دواتر ده‌چێته ده‌نگدانه‌وه بۆ په‌سه‌ند کردن.
جێی خۆیه‌تی بپرسین، ئه‌و ده‌نگدانه له‌سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ک ده‌کرێت و ئایا ڕۆژێک له ڕۆژان بووه ئه‌ندامێکی لیسته ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی ناو په‌رله‌مان ده‌ستی له‌گه‌ڵ لیستی ڕه‌نگێکی تردا به‌رز کردبێته‌وه بۆ ده‌نگێکی ئه‌رێ بێت یان ده‌نگێکی نه‌رێ بێت. چه‌ندێک ئه‌ندامی لیسته‌کان ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندی بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی ده‌بن و کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌نگده‌رانه ده‌که‌ن که هه‌ر هیچ نه‌بێت مافی په‌ناپارێزییان پێدان.
له ماوه‌ی ئه‌م شانزده‌ساڵه‌دا، ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی هه‌رێمی کوردستان تاچه‌ندێک توانیویه‌تی داکۆکیکارێک بێت له خواسته‌کان و داواکان و مافه‌کانی خه‌ڵک یان ئه‌رکه‌که‌ی بۆته په‌سه‌ندکردنی ئه‌و یاسایانه‌ی بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئازادییه‌کانی تاکه که‌س وه‌ک یاسای دژه تیرۆر و به‌رنوسی یه‌كه‌می یاسای ڕۆژنامه‌وانی. له میانه‌ی ڕاپرسی‌یه‌کی ئه‌م دواییه‌دا، زۆربه‌ی ئه‌ندامان دان ده‌نێن به لاوازی دامه‌زراوه‌که‌دا. له سه‌دا 90 یان ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاته زلهێزه‌کان ده‌ست ده‌خه‌نه ناو کاروباره‌کانیانه‌وه. ئه‌گه‌ر خۆیان به‌م شێوه‌یه دان به‌و ده‌ست تێوه‌ردانه دا ده‌نێن، ئه‌ی بۆچی هیچ له ئه‌ندامه‌کان هه‌ڵوێستێک وه‌رناگرن سه‌رباری ئه‌وه‌ی مافی په‌ناپارێزییان هه‌یه.
میوانه‌کانی به‌رنامه بریتی بوون له هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان سه‌ردار هه‌رکی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان و به‌ختیار سه‌عید، ڕۆژنامه‌نووسی لێکۆڵینه‌ره‌وه.
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی به‌رنامه‌که، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.