Accessibility links

بوورما ڕێگه‌ به‌ هاتنی كارمه‌ندانی كۆمه‌ك و فریاگوزاری بیانی بۆ نێو ووڵات ده‌دات


بانكی موونی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ڕابه‌ری باڵای "بورما" ڕازی ووه‌ به‌وه‌ی ڕێگه‌ به‌ هاتنی كارمه‌ندانی كۆمه‌ك و فریاگوزاری بیانی بۆ نێو ووڵات بدات، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری و به‌شداری له‌ هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاریدا بكه‌ن.

بانكی موون، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له ڕۆژی هه‌ینی‌دا له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شكری "سان شوی" له "نایپایداو" ی پایته‌ختی دووره‌ده‌ست كۆبۆوه. به‌ڕێز بانكی موون ده‌ڵێت له‌ میانه‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ژه‌نه‌ڕاڵی ناوبراو له‌م بڕیاره‌ی ئاگادار كرده‌وه‌. هه‌روه‌ها گوتی "من له‌و باوه‌ڕه‌دام، حكومه‌تی بورما ئه‌م به‌ڵێنه‌ی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڵێندانه‌كه‌ی له‌ به‌رده‌م چه‌ندان له ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شكری دا."

ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی ڕۆژی هه‌ینیش، پێشه‌ره‌وه‌یه‌کی مه‌زن ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ڕه‌وشی ده‌رئه‌نجامی گه‌رده‌لوله‌که‌ی ئه‌م دوایی‌یه‌.

جێی باسه‌، ووڵاته‌ یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا له‌نگه‌رییان به‌ كه‌شتی‌یه‌كانیان له كه‌ناری بورما گرتووه‌ و داوایان كردبوو كه كه‌ره‌سته‌ و پێداویستی فریاگوزاری بگه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌كانی كه زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یشتووه‌. به‌ڵام حكومه‌تی بورما داواكارییه‌كانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ره‌ت كربووه‌وه‌.

كاربه‌ده‌ستان له بورما ده‌ڵێن له ئاكامی ئه‌و گه‌رده‌لوله‌ی كه له‌ سێی مانگی پێنج‌دا دای له‌ بورما، نزیكه‌ی 78 هه‌زار كه‌س كوژراوه‌ و 56 كه‌سی دیكه‌ش تا ئێستا بێ سه‌روشوێنن.

XS
SM
MD
LG